لە هیندستان باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی ڕوخا: ٤ کوژرا

لە پارێزگای دەلهیی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، ١٤ کەس لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکەدا ڕزگارکراون و ٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، ٨ یان ١٠ کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکەدانە.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی داگیرکاری و وێرانکاریی سیستماتیک دەبنەوە. لە گوندی ئوم سەفا، داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەعاتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە وێرانکردنی زەوییە فەلەستینییەکان بە کەرەستەی بیناسازی.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی کوتریە سیاد لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.