سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا

گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو حەرەمی پیرۆز کرد.
ئەمڕۆ بەیانی گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا.
داگیرکەران لە ناو مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازی و بەناو "ئایینی"یان ئەنجام دایەوە.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، داگیرکەران ناوچەی شاری کۆنی قودسیان کردوونەتە وەک سەربازگە.
هەروەها لە سەر رێگاکان بەربەستیان دانەوە و چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا سنووردار دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی داگیرکاری و وێرانکاریی سیستماتیک دەبنەوە. لە گوندی ئوم سەفا، داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەعاتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە وێرانکردنی زەوییە فەلەستینییەکان بە کەرەستەی بیناسازی.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی کوتریە سیاد لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.