شەڕ لە نێجیریا: ٥٦ کەس کوژران

لە ئەنجامی شەڕ لە ویلایەتی بەنوی پارێزگای نیجەری وڵاتی نێجیریا ٥٦ کەس کوژران.
هیاسینت ئالیا پارێزگای بەنوی راگەیاند کە لە ناوچەی لۆگۆ تەرمی ٢٧ کەس دۆزراوە.
هەروەها پارێزگاری ئوکوم رایگەیاندووە، لە هەندێک شوێنی ئوکوم تەرمی نوێ دۆزراوەتەوە، بەمەش ژمارەی مردووان گەیشتووەتە ٢٩ کەس، ئاماژەی بەوەشکردووە، "باسی گیانلەدەستدانی ٥٦ کەس دەکەین لە یەک شەودا، بەڕاستی ئەمە وێنەیەکی وێرانکەرە."
سێشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی ئۆتوکپۆ لە شاری بەنو ١١ کەس و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە لە ناوچەی پلاتۆی دراوسێی ئەو ویلایەتە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج جووتیار لە ناحیەی گبەگیر سەر بە ئوکوم لەلایەن جووتیارانەوە کوژران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر شوێنێکی بازار لە سەنعای پایتەختی یەمەنی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ مەدەنی شەهید بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
جەمال ئەمیر، وەزیری دەرەوەی حکومەتی سەر بە انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر یەمەن ئامادە دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە "دۆخی ئێستا بە تەواوی ناسەقامگیری دەکات".
دوای ١٣ ساڵ گەشتی ئاسمانی لە نێوان وڵاتی سوریا و یەکێتی میرنشینییەکانی عەرەبی (ئیمارات) دەستی پێکرد.