انصارالله ئۆپڕاسیۆنەکانی نوێ ئاسمانی ئەنجام دەدات

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەریع، ئۆپڕاسیۆنەکان بۆ سەر شارەکانی عەسقەلان و ئوم ڕەشرەش ئەنجام دراوە و شوێنێکی سەربازی و ناوەندی گرنگ کراوە ئامانج.
ئۆپڕاسیۆنەکان بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی یافا و سەمەد-١ ئەنجام دراوە.
سەریع جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر یەمەن و غەززە بەردەوام بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.