لە کەشمیری داگیرکراو هێرش کرایە سەر گەشتیاران: ٢٠ کەس کوژران

لە کەشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە داگیرکراوە، گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر گەشتیاران و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەفسەرێکی پۆلیس کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، "لانی کەم ٢٤ کەس کوژراون" لە هێرشەکەدا، هەرچەندە هەندێک سەرچاوە ژمارەکەیان بە ٢٠ کەس داناوە.
کەسێک کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بوو بە میدیا هیندستانییەکان راگەیاند، "هێرشەکە لەبەردەممدا ئەنجام درا، پێمان وابوو تەقەمەنییەکە هەڵدەگیرێت، بەڵام تەنها کاتێک گوێمان لە هاواری کەسانی دیکە بوو، درکمان بەوە کرد کە چی ڕوویداوە و بەخێرایی ڕامانکرد."
هەروەها ڕۆژنامەی ئیندیەن ئێکسپرێس لە هەواڵەکانیدا رایگەیاندووە کە هێرشەکە لە کەناری ڕێگاکە روویداوە و ٢-٣ کەسیش دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە.
عومەر عەبدوڵڵا سەرۆک وەزیرانی کەشمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، "تائێستا ژمارەی مردووان دیاری دەکرێت، بۆیە نامەوێت وردەکارییەکان بڵاوبکەمەوە".
گروپێک بە ناوی "بەرخۆدانی کەشمیر" بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت و لێدوانەکەیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە.
چەکدارەکان کە زۆرینەیان موسڵمانن لە ناوچەکە، لە ساڵی ١٩٨٩ەوە شەڕ دەکەن، لەم ساڵانەی دواییدا ئاستی توندوتیژی کەم بووە، بەڵام تا ئێستاش دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پارێزگاری ئیستانبوول راگەیاند، "چارەسەری ١٥١ هاوڵاتی کە بەهۆی بازدان لە بەرزاییەکانەوە لە ترس و دڵەڕاوکێدا لە کاتی بوومەلەرزەکەی ٦.٢ پلەدا برینداربوون، بەردەوامە و ژیانیان لە مەترسیدا نییە."
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٩٦ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
لە دەریای مەڕمەڕە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.