بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ ئەفغانستان دەهەژێنێت

لە نزیکەی شارۆچکەی جەلالئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا.
ناوەندی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجیکی ئەمریکا ڕاگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ٢٧ کیلۆمەتری شاری جەلالئاباد لە سنووری پاکستان بووە.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر تۆمار کرا.
تاوەکو ئێستا بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ئاماری قوربانییەکان بڵاو نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی بڵاو کردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بەناو کەرتی وێرانکراوی غەززەدا دەڕوات، ئەسیرەکە دەڵێت، "ئێمە پێمان وابوو ئەسیرەکانی حەماسین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە ئەسیرەکانی حکومەتەکەمانین بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و بن گڤیر و سمۆتریچ."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات. ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە دەیر بەلەح.
لەگەڵ گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٣٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٢ هەزار و ٥ کەس.