کۆمەڵکوژی لە غەززە: ٩٠ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٩٠ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، تەرمی ٢٠ شەهید گەشتووە نەخۆشخانەی شیفا، تەرمی ٦ شەهید گەشتووە دەرمانگەی شێخ ڕضوان، تەرمی ٧ شەهید گەشتووە نەخۆشخانەی خەلیل سەرایا، تەرمی ٩ شەهید گەشتووە نەخۆشخانەی عەودە، تەرمی ٢١ شەهید گەشتووە نەخۆشخانەی ئەقسا و تەرمی ٢٧ شەهید گەشتووە نەخۆشخانەی ناسڕ.
دەستنیشان کرا، ٣٨ مەدەنی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە لایەن رژێمی داگیرکەر کرانە ئامانج و شەهید بوون. ئەم کەسانە هەوڵیان دەدا نان و هاوکاری بۆ خانەوادەکانیان ببەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، هێشتا ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندانە و بەهۆی هێرشەکانی توند تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بیاندۆزن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سریلانکا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی بڵاو کردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بەناو کەرتی وێرانکراوی غەززەدا دەڕوات، ئەسیرەکە دەڵێت، "ئێمە پێمان وابوو ئەسیرەکانی حەماسین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە ئەسیرەکانی حکومەتەکەمانین بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و بن گڤیر و سمۆتریچ."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات. ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە دەیر بەلەح.
لەگەڵ گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.