رژێمی داگیرکەر خانەوادەیەکی دیکەی لەناو برد: ١١ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتایی رژێمی داگیرکەر ١١ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکی دەرەج لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی بۆ سەر خانووی خانەوادەی ئەعلاف ئەنجام درا ١١ کەس شەهید بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانووی خانەوادەی تەیب لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا مەدەنیێک شەهید بوو.
سەرچاوەکانی تەندروستی باس لەوە دەکەن کە بەهۆی هێرشەکانی توند تیمەکانی تەندروستی ناتوانن بچنە ناوچەکە و هێشتا کەسانێک هەن کە لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە ٦٣ هەزار و ٦٣٣ کەس شەهید بوونەتە و ١٦٠ هەزار و ٩١٤ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کونەر بۆ هەزار و ٤١١ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش بۆ ٣ هەزار و ١٢٤ کەس بەرزبووەتەوە.
بابەر بەلوچ وتەبێژی کۆمێسارێتی باڵای پەنابەران سەر نەتەوە یەکگرتووەکان دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵات کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٣ هەزار و ٦٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٠ هەزار و ٩١٤ کەس.