پەرلەمانتاری هودا پار بۆ بەشداری لە کاروانی کەشتی سومود گەشتە تونس

فاروق دینچ یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین و ئەحمەد کارائارسلان بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگای ئەنقەرەی هودا پار بۆ بەشداری لە کاروانی کەشتی سومود گەشتنە تونس.
کاروانی کەشتی سومود بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان لە چەندین وڵاتی جیهان بەڕێوەدەکەوێت.
کاروانی کەشتی سومود لە لایەن ڕێکخراوەکانی یەکێتی فلۆتیلای ئازادی، بزووتنەوەی جیهانی غەززە، کاروانی بەرخۆدان و ڕێکخراوی بەرخۆدانی نوسانتارا کە ناوەندەکەی لە مالیزیایە ڕێکخراوە. کاروانەکە ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و دوای بەشداری پارێزوانەکانی ڕاستی بەردەوام دەبێت لە ڕێگاکەی.
پەرلەمانتار دینچ و کارائاسلان کە گەشتنە تونس لە هەژمارەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، "ئێمە ئێستا لە تونسین. بە ئیزنی خودا بە کاروانی کەشتی سومود ئێمە دڵی میهرەبانی و مرۆڤایەتیمان بۆ غەززە دەکەینەوە. وە ئێستا خەڵک لە هەموو جیهانەوە هاتوونەتە ئێرە. هەمووان لە حاڵەتێکی وروژاندندا وەستاون. ان شاء اللە بە هاوکاری ئەم فلۆتیلایە گەمارۆدانی غەززە دەشکێت و یارمەتی دەگەیەنرێتە منداڵانی بێتاوانی غەززە. باشترین شت کە هیوادارین ئەوەیە کە کۆمەڵکوژی لەوێ کۆتایی پێبێت. بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو خوشک و براکانمان ئەوەیە: هەمووان دەنگ بەم فلۆتیلایە بدەن. هەمووان لە شوێنی خۆیان دەنگیان لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە بەرز بکەن. دەبێت دەنگی خەڵک و مافەکانی فەلەستین بەرز بکرێتەوە."
کارائارسلان لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا ڕاگەیاند، "ئێمە لە ئەنقەرەوە هاتین بۆ تونس بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر غەززە بشکێنین و بچینە ناو فلۆتیلای جیهانی سومود. ١-٢ ڕۆژە لێرەین. ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبین کە لە بارسێلۆناوە دێن و ان شاء اللە گەمارۆکە دەشکێنین. لەم پڕۆسەیەدا هیوا و داواکاریی ئێمە لە خوشک و براکانمان ئەوەیە کە ئەم فلۆتیلایە لە ڕۆژەڤ دەرنەهێنن، کە لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکان دەنگ بەم فلۆتیلایە بدەن و دەنگی زیاد بکەن. وەک هەمیشە لە دوعاکانتان ئێمە لە بیر نەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی بڵاو کردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بەناو کەرتی وێرانکراوی غەززەدا دەڕوات، ئەسیرەکە دەڵێت، "ئێمە پێمان وابوو ئەسیرەکانی حەماسین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە ئەسیرەکانی حکومەتەکەمانین بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و بن گڤیر و سمۆتریچ."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات. ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە دەیر بەلەح.
لەگەڵ گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٣٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٢ هەزار و ٥ کەس.