ئێران تۆڵەی باڵیۆزی لە ئوسترالیا دەکاتەوە

ئێران وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە دەرکردنی باڵیۆزەکەی لە لایەن ئوسترالیا، باڵیۆزی ئوسترالیا دەردەکات.
تۆمەتەکانی هێرشی سەر دامەزراوە جولەکەکان لە سیدنی و مێلبۆرن پەرەی سەندووە و بووەتە قەیرانێکی دیپلۆماسی جددی لە نێوان تاران و کانبێرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆیشتنی باڵیۆزی ئوسترالیا لە ئێران پشتڕاست کردەوە و وتی، "لە کاردانەوە بە هەنگاوەکەی ئوسترالیا، ئێران پلەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دابەزاندووە."
هەروەها بەقایی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و وتی، "ئێمە پێشوازی لە دابەزینی ئاستی پەیوەندییەکان ناکەین، هیچ پاساوێک بۆ ئەمە نییە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت."
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هەفتەی ڕابردوو باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دوورخستەوە و گوایە ئێران لە پشت هێرشەکانی سووتاندنی کۆمپانیایەکی خۆراکی کۆشر لە سیدنی و کەنیسەیەک لە مێلبۆرن بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٩٣ کەس کە ١٤٠یان منداڵن.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری موجاهیدەکان لە قودسی داگیرکراو ٤ داگیرکەری سەهیۆنی مردن و ١٦یان بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی بالچۆڤای پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان کە هەوڵ دەدەن هاوکاری مرۆیی وەربگرن.