٢٧٠٠ خێزان لە غەززە لە تۆماری ژمارەی دانیشتووان سڕاونەتەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە سەبارەت بە زیانە قورسەکانی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لەم ماوەیەدا، بە گشتی ٧٣ هەزار و ٧٣١ کەس کە زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت بوون، شەهید یان بێسەروشوێن بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکاندا ٢٧٠٠ خێزان بە تەواوی لە تۆماری دانیشتووان سڕاونەتەوە، هاوکات هەزار و ٦٧٠ کارمەندی چاودێری تەندروستی و ٢٤٨ ڕۆژنامەنووس و ١٣٩ بەرپرسی بەرگری شارستانی و ١٧٣ کارمەندی شارەوانی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە زیاتر لە ١٦٢ هەزار کەس لە هێرشەکاندا بریندار بوون و هەزاران لەو کەسانەش برینداری سەختی وەک لەدەستدانی ئەندامەکانی جەستە و ئیفلیجی و بینینیان پێگەیشتووە.
حکومەتی غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی سڤیل ڕابگرن و هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.