رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر لە ناوچەکە تەقینەوە رووی دا و دووکەڵێکی چڕ بەرزبوویەوە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام داوە.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە ڕابەرانی حەماس خەلیل ئەلحەیە و زاهر جەبارین کرانە ئامانج.
سەرچاوەیەکی پێشەنگی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی، "تەقینەوەکانی دەوحەی پایتەختی قەتەر لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی داگیرکەر بوو لە کاتێکدا تیمی دانوستانکاری بزوتنەوەکە تاوتوێی پێشنیاری دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.