پۆڵەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیای خستە خوارەوە کە چووبوو ناو ئاسمانی وڵاتەکەی

هێزەکانی چەکداری پۆڵەند ڕاگەیاند کە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا خرانە خوارەوە کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکراینا ئاسمانی پۆڵەندیان پێشێل کردبوو.
پۆڵەند ڕاگەیاند کە رووسیا لە کاتی هێرش سەر ئۆکراینا ئاسمانی پۆڵەندیان پێشێل کردووە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان خرانەتە خوارەوە.
فەرماندایەتی ئۆپڕاسیۆنەکانی هێزەکانی چەکداری پۆڵەند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند کە دەیان ئامێر لە ڕێگەی ڕادارەوە شوێنپێیان گیراوە و ئەوانەی مەترسییان دروست دەکرد لە کار خران. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی کە ڕەنگە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تێیدا کەوتبێتە خوارەوە بەردەوامە.
دۆنالد تاسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند ئۆپڕاسیۆنەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند کە مارک روت سکرتێری گشتی ناتۆ سەبارەت بە دۆخەکە ئاگادار کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە تاوانەکەی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەوحە، لێدوانەکانی پێشووی ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم رژێمە "دەوڵەتێکی ئاسایی" نییە، بەڵکو کۆمەڵێک "باندی تیرۆریستی"یە لەگەڵ "بیروباوەڕی توندڕەوی ڕەگەزپەرستانە."
حزب الله-ی لوبنان هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شاندی حەماس لە دەوحە بە "هەوڵێکی تیرۆری زەلیلانە" وەسف کرد. لە بەیاننامەکەدا داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کۆتایی بە هەموو پشتیوانییەک لەم دەسەڵاتە بهێنن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەس.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە و گەمارۆکانی سەر وەزیرانی سەهیۆنی و هەنگاوە نوێیەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان هەبێت لە ڕێگادایە.