شەڕی توند لە نێوان سوپای سوریا و هەسەدە

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە لقی سوریای پەکەکە ناسراوە، بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێگەکانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازی جەرار و مەسکانێ بە تەقەی توندی تۆپخانە گوندەکانی کەیاریە، ڕەسمولئەحمەر و حەبوبە کەبیری کردۆتە ئامانج و ئەوەش "ڕەفتارێکی نابەرپرسانە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەربازانەی لە ناوچەکە جێگیرکراون خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئەو خاڵانەی هێرشیان لەوێ کراوەتە سەر کراونەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە هەسەدە ڕایگەیاند کە یەکە سەربازییەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب و هێرشی تۆپخانەیان دەستپێکردووە، کە ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە.
سەرچاوە خۆجییەکان باسیان لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشی هەسەدە بۆ سەر گوندی کەیاریە ٢ کەس کوژراون و ٩ کەسیش بریندار بوونەتە.
باس لەوە دەکرێت کە هێشتا پێکدادانەکان لە ناوچەکە بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری، بە پشتبەستن بە فایلە دەنگییە دزەپێکراوەکانی هێرتسی هێلێڤی، سەرۆکی پێشووی بەناو ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی، بڵاویان کردەوە کە ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە "لەشکری غەززە" لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوەتی ڕووخاوە.
رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەوان قودس و لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٨٥٩ کەس.
بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦ لە پارێزگای کونەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی ٣ هەزار کەس و ٤ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. کاروانی ئومێد، وەقفی یەتیمەکان، یەتیم ئەلی ئەوروپا و ئیهۆ ئەبرار هاوکاریان پێشکەش بە قوربانییەکان کرد.