رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە: ١٦ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٦ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ١٦ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کۆرپەیەک بوو. تەنها لە شاری غەززە ١١ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر رەفەح ٢ کەس چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر شوجاعیە ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە دوای هاوکاریدا دەگەڕان کرانە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو. لە ئەنجامی تەقە سەر هاوڵاتیان لە کەمپی بورەیج منداڵێک شەهید بوو.
لە شاری غەززە هێرش کرایە سەر خێمەکان لە شەقامی یەرموک. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئافرەتێک و کۆرپەیەک شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی وۆرکشۆپی "گەڕان بە دوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ"، کە لە ئیستانبوول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار ڕێکدەخرێت، ڕاگەیەندرا.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری، بە پشتبەستن بە فایلە دەنگییە دزەپێکراوەکانی هێرتسی هێلێڤی، سەرۆکی پێشووی بەناو ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی، بڵاویان کردەوە کە ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە "لەشکری غەززە" لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوەتی ڕووخاوە.
رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەوان قودس و لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٨٥٩ کەس.