رووسیا کۆنترۆلکردنی ناوچەیەکی دیکە لە ئۆکراینا ڕادەگینێت

هێزەکانی چەکداری رووسیا ڕاگەیاند، پێشڕەوی لە خاکەکانی ئۆکراینا بەردەوامە.
هێزەکانی رووسیا کۆنترۆلکردنی نیشتەجێگایەکی دیکە لە ناوچەی دنێپرۆپێترۆڤسکی ئۆکراینا ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕاگەیاند، گوندی نۆڤۆپێترۆڤسکۆی لە ناوچەی دنێپرۆپێترۆڤسک لە لایەن سوپای رووسیا کۆنترۆل کراوە و فڕۆکەیەکی جەنگی سوو-٢٧ی سوپای ئۆکراینا خراوەتە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئیدعا کراوە کە لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا ژمارەیەکی زۆر بنکەی پیشەسازی، سەربازی و چەکداری ئۆکراینا بۆردومان کراون و زیاتر لە ٩ هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکەی بە چەقۆ لە قودس ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران و کردەوە بەردەوامەکانی نیشتەجێ سەهیۆنییەکان و گورزێکی نوێیە لە سیستەمی ئەمنی رژێمی داگیرکەر."
لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٨٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسیش ڕزگار کران.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان لە هایتی لانیکەم ٤٢ کەس کوژراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لە میانەی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر چەکدارەکان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان، لە ئەنجامی پێکدادانێکدا ٧ سەرباز کوژراون و ١٣ سەرباز بریندار بوون.