شەڕی چەکداری لە پاکستان: ٧ سەرباز کوژران و ١٣ سەرباز بریندار بوون

بەگوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لە میانەی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر چەکدارەکان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان، لە ئەنجامی پێکدادانێکدا ٧ سەرباز کوژراون و ١٣ سەرباز بریندار بوون.
سوپای پاکستان ئۆپڕاسیۆنی دژی چەکدارانی لە ناحیەی خوارووی دیر لە خەیبەر پەختونخوا دەستپێکرد.
لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا هێرش بۆ سەر ئەو کاروانە ئەمنییە کراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکەدا پێکهێنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لە شەڕی دواتردا ٧ سەرباز کوژراون و ١٣ سەرباز بریندار بوون.
دوای شەڕ و پێکدادانێک لە ناوچە شاخاوییەکان، سەربازێک بێسەروشوێن بوو.
هێرشە چەکدارییەکان لە پاکستان بە تایبەتی لە پارێزگاکانی خیبەر پختونخوا و بەلوچستان کە هاوسنوورن لەگەڵ ئەفغانستاندا چڕبوونەتەوە.
لە هەردوو پارێزگاکەدا گروپە چەکدارەکان کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی نەتەوەی پەشتون و بەلوچ دەکەن، هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی پاکستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٤ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.
هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئامانجەکانی گرنگی لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی "فەلەستین-٢" کردە ئامانج.