کۆمەڵکوژی باندەکان لە هایتی: لانیکەم ٤٢ کەس کوژراون

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان لە هایتی لانیکەم ٤٢ کەس کوژراون.
جۆزێف لویس باپتیست، بەرپرسی حکومەتی خۆجێی ڕایگەیاند، باندەکان لانیکەم ٤٢ کەسیان کوشتووە، لەنێویاندا کوڕێکی تەمەن ٤ ساڵ و خێزانەکەی، لە گوندێکی ماسیگرتن لە باکووری پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت.
باپتیست بە ئاماژەدان بەوەی کە هێرشی باندەکان بەردەوامە، وتی ئەم هێرشانە پێویستی بەپەلەی دەستێوەردانی کاریگەرانەی دەوڵەت لە ناوچەکەدا نیشان دەدەن.
باپتیست ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵکوژییەکە پەیوەندی بە کوشتنی سەرکردەیەکی باندێکی ناوخۆییەوە هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.
هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئامانجەکانی گرنگی لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی "فەلەستین-٢" کردە ئامانج.
لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا.
ڕشتنی کەشتییەکانی سەر بە فلۆتیلای سومود کە بە بەشداری ٤٤ وڵات بۆ تێکشکانی گەماڕۆی سەر غەززە ڕێکخراوە بەهۆی کەمی کەشتی و بەلەم و بارودۆخی خراپی کەشوهەوا دواخرا.