بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووسیا دەهەژێنێت

لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجیکی ئەمریکا، بوومەلەرزەکە لە ١١١ کیلۆمەتری شاری پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی بە قوڵایی ٣٩.٥ کیلۆمەتر رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی یان ماددیی گەورە تۆماڕ نەکراوە.
لە سەرەتا هۆشداری تسونامی درا بەڵام دوای ماوەیەکی کورت هۆشدارییەکە لابڕا.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن هۆشداری دایەوە کە لە هەنێک ناوچەکانی کەناردەریا ئاستی ئاو کەمێک دەگۆڕێت.
لە ٣٠ تەمووز لە هەمان ناوچە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٨ رووی دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای لوبنان چەک و تەقەمەنی لە کەمپەکانی فەلەستین لە بەیروت کۆکردەوە. کارناسان دەڵێن ئەم هەنگاوە لەژێر گوشاری ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا ئەنجام دراوە و کۆکردنەوەی هەموو ئەو چەکانە، گرووپە خۆڕاگرییەکانی لوبنان لاواز دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٤ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.