لە غەززە ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای لوبنان چەک و تەقەمەنی لە کەمپەکانی فەلەستین لە بەیروت کۆکردەوە. کارناسان دەڵێن ئەم هەنگاوە لەژێر گوشاری ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا ئەنجام دراوە و کۆکردنەوەی هەموو ئەو چەکانە، گرووپە خۆڕاگرییەکانی لوبنان لاواز دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٤ کەس.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.