سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سەهیۆنی: ئەگەر غەززەش داگیر بکەین، ناتوانین لە حەماس لەناو ببەین

ئیال زەمیر، بەناو سەرۆکی ئەرکانی سوپای داگیرکەر، دانی بەوەدانا کە ئەگەر غەززەش داگیر بکرێت، حەماس لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە شکستی پێناهێنرێت.
بەگوێرەی میدیای داگیرکەران، ئیال زەمیر بەناو سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای رژێمی داگیرکەر، ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاندووە، "ناتوانرێت لە ڕووی سەربازی و نە لە ڕووی سیاسییەوە، حەماس تێکبشکێنرێت." زەمیر جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت بە داگیرکردنی تەواوەتی غەززە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە مەحاڵە.
زەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە زەمینییە بەرفراوانەی کە سوپای داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی چەند مانگێکی دیکە دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، داگیرکردنی شاری غەززە بەتەنها لانیکەم شەش مانگی دەوێت، لەکاتێکدا کۆنتڕۆڵکردنی بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵکردنیدا پێویستی بە ماوەیەکی زیاتریش دەبێت.
ئاماژە بەوە کرا کە لە هەمان کۆبوونەوەدا نەتانیاهۆ دەیویست هەموو سیناریۆکانی هێرشی زەمینی هەڵسەنگێندرێت، لەوانەش کاردانەوەی ئەگەری بەرامبەر بەو ئەسیرانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون.
لەلایەکی دیکەوە، مانگی ڕابردوو حکومەتی نەتانیاهۆ پلانێکی بۆ داگیرکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی غەززە پەسەندکرد. ئەم هێرشە کە ناوی "عەرابەکانی جەدعون ٢"ی لێنراوە، کە لە ٣ی ئەیلول دەستیپێکردووە، مشتومڕ و ناڕەزایەتیی جددی لەناو ئیدارەی داگیرکەردا بەدوای خۆیدا هێنا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٥ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی غەززە و خان یونس ٢٥ کەس شەهید بوون.
لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، باس لە هێرشی سەهیۆنییەکان دەکات کە هەفتەی ڕابردووی قەتەری کردە ئامانج. چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەکەدا وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەڵوێستی هاوبەش دابڕێژن و هەنگاوی خۆپارێزی بنێن.