هێزەکانی بەرخۆدان سێ تانکی رژێمی سەهیۆنییان لە غەززە تێکشکاند

لقە سەربازییەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی ڕایانگەیاند، لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە، ٣ تانکیان تێکشکاندووە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام کە لقی چەکداری حەماسە، دوو تانکی داگیرکەری جۆری "مەرکاوا"یان لە ڕۆژئاوای کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لەناوبرد.
لە کاتێکدا تەقینەوەکە زیانی گەورەی بە تانکەکان گەیاند، ئەو چالاکییە لە چوارچێوەی ستراتیژی بەرگری تۆمار کرا کە لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززە دژی هێرشە داگیرکەرەکان ئەنجام درا.
قەسام لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"دا بەردەوامن لە بەرخۆدانی چالاکانە لە دژی ئۆتۆمبێل و یەکەکانی داگیرکەر لە کەرتەکەدا.
سەرییەکانی قودس کە لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە، بە تەقەمەنییەکی چێندراو لە گەڕەکی شێخ رضوان تانکێکی "مەرکاوا"یان تێکشکاند.
لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا هیچ کەسێکی مەدەنی زیانی پێنەگەیشت و هەوڵی داگیرکەران بۆ دزەکردنە ناو ناوەندی شار لە باشوورەوە پووچەڵکرایەوە. کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی پەیوەندییەکان کە لەلایەن داگیرکەرانی پاشەکشەکراوەوە بەجێیان هێشتبوو، دەستی بەسەردا گیرا.
لیواکانی عیزەدین قەسام سەر بە حەماس بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوی هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچەکانی شێخ ڕضوان، زەیتون و جیبالیا لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی "عەسای موسا".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٥ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی غەززە و خان یونس ٢٥ کەس شەهید بوون.