رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٢٥ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی غەززە و خان یونس ٢٥ کەس شەهید بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر باکووری ڕۆژئاوای غەززەیان کردە ئامانج. سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە هێرشەکەدا کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەرکەوتووە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە دەوروبەری هەمان کاتدا لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران ٣ کەس شەهید بوون یەکێکیان ئافرەتێک بوو.
بەمەش ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە لە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە کوژراون، گەیشتە ٢٥ کەس، بەپێی زانیارییەکان بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە مەیدانییەکانی ناوچەکە، کە باری تەندروستی زۆرێکیان ناجێگیرە.
هێرشە توندەکانی داگیرکەران بەردەوامە بۆ کردنە ئامانجی ئەو ناوچانەی کە خەڵکی مەدەنی پەنایان بۆ دەبەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکان "ئونروا"، ئەمڕۆ دووشەممە هۆشداری دا لە خراپبوونی زیاتری بارودۆخی غەززە.
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئیدارەی داگیرکەر بڕیاری دا دەست بەسەر سەقفی حەوشەی ناوەوەی مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بگرێت.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.