ئونروا: لە بارودۆخی ئێستادا، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە غەززە زۆر سەختە

فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکان "ئونروا"، ئەمڕۆ دووشەممە هۆشداری دا لە خراپبوونی زیاتری بارودۆخی غەززە.
ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین باسی لەوە کرد کە فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکان "ئونروا" هۆشداری دا لە خراپبوونی زیاتری بارودۆخی غەززە و وتی، "هیچ شوێنێک ئارام نییە و هیچ کەسێک لە کەرتی غەززەدا پارێزراو نییە، و فەلەستینییەکان لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلەوە ناچار بە کۆچکردن کراون بەرەو شوێنێکی نادیار."
هەروەها لازارینی وتی، "ئێمە چاودێری تەندروستیمان لە کەمپی شاتی ڕاگرتووە، و خزمەتگوزارییە گرنگەکانمان لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری غەززە ئێستا تەنها بە نیوەی توانای خۆیان کار دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئیدارەی داگیرکەر بڕیاری دا دەست بەسەر سەقفی حەوشەی ناوەوەی مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بگرێت.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.