٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە غەززە کوژران

لە هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٣ ڕۆژنامەنووسی دیکەی فەلەستینی شەهید بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتەوە لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوایین هێرشەکانی سوپای داگیرکەردا ٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە شەهیدبوون، بەمەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کوژراون، گەیشتە ٢٥١ کەس.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا، محەمەد کوەیفی لە ئاژانسی هەواڵی شیهاب، ئەیمەن هانیە کە وەک کامێرامان لە میدیای ئەلمەنارە کاری کردووە و ئیمان زەمیلی پەیامنێری تۆڕی هەواڵی فەلەستین کوژراون.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر خێمەیەک کە لەسەربانی ماڵەکەی دانرابوو لە گەڕەکی نەسر لە غەززە، ڕۆژنامەنووس کوەیفی کوژرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەکەیدا بە توندترین شێوە کوشتنی سیستماتیکی ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد و داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و هەروەها هەموو ڕێکخراوە ڕۆژنامەگەرییەکان کرد کە هێرشەکانی سەر کارمەندانی ڕاگەیاندنی فەلەستینی ئیدانە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا دامەزراندنی نوێی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمە بۆ داڕشتنەوەی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسەکان نرا.
٩٤ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ زەوتکردنی حەوشەی مزگەوتی ئیبراهیمی شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکردنی یەکپارچەیی مێژوویی و ئایینی ئەو شوێنە پیرۆزە تەحەمول ناکرێت.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری لەو داگیرکارییە وشکانییە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر لە غەززە بۆ داگیرکردنی تەواو دەستیپێکردووە.