ژمارەی مردووان لە شاری مەکسیکۆ بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.
ڕاگەیەندرا کە هۆکاری کارەساتەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ٣٩ کەس لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە و ٣٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و دەرچوون.
تەقینەوەکە لە ١٠ی ئەیلولدا لە شاری پوینت لا کۆنکۆردیا رووی دا، کە یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە کە شاری مەکسیکۆ بە ویلایەتی دراوسێیەوە دەبەستێتەوە.
دەستنیشان کرا تەقینەوەکە بەهۆی خێرایی شۆفێری بارهەڵگرەکەوە بووە لەکاتی هەڵگرتنی ٤٩ هەزار لیتر سووتەمەنیدا. دەوترێت بارهەڵگرەکە خۆی کێشاوە بە بەربەستێکی ڕێگاوبان و وەرگەڕاوە و تەقیوەتەوە.
هەروەها ئەو هەواڵانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاودەبوونەوە کە کێشە لەسەر ڕێگای خێرا هەبووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی رووداو، ڕەتکرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.