رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٤٣ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە چڕتر کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٣ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، رژێمی داگیرکەر بە فڕۆکەکانی جەنگی هێرشی کردووە سەر خێمەیەکی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک لەگەڵ هاوسەرە دووگیانەکەی و کچەکانی شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی تەل هەوا لە باشووری شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی شێخ ڕضوان باڵەخانەی ئاجور و دەوروبەرەکەی کرا ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون. هەروەها خانوویێکی دیکە لە هەمان ناوچە بۆردومان کرا.
لە رەفەح تەقە کرا سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە دوێنێوە ١٠٨ کەس شەهید بوونەتە کە ٩٣یان لە باکووری غەززە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.
ئیلیاس کوڕی ئەسیر دکتۆر حیسام ئەبو سەفیە، ڕایگەیاند کە پارێزەرەکەی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی لە زیندانی عۆفەر، هەواڵی ئەوەی پێداوە کە زیاتر لە ٣٠ کیلۆگرام لە کێشی خۆی دابەزاندووە.