ئەمریکا جارێکی دیکە ڤیتۆی لە دژی پڕۆژەبڕیارێک لەبارەی دۆخی غەززە بەکارهێنا

ئەمریکا پڕۆژەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەی جارێکی دیکە ڤێتۆ کرد.
ئەمریکا بەم هەنگاوە جارێکی دیکە پشتیوانی وانشنتۆنی بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پشتڕاست کردەوە.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی پێشکەشکردنی هۆکارەکانی ڤێتۆکردنەکە حەماسی بە دەستپێکردنی شەڕی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تۆمەتبار کرد و ئیدعای کرد حەماس هاوڵاتیانی مەدەنی قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت.
هەروەها ئەمریکا ئیدعای کرد کە حەماس ئەسیرەکان برسی دەهێڵێت و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە و لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەر هەوڵی جێبەجێکردنی ئاگربەست دەدات.
بە وتەی نوێنەری ئەمریکا، پڕۆژەبڕیارە پێشکەشکراوەکە کەموکورتیی هەیە و بە دانانی رژێمی داگیرکەر و حەماس لە یەک ئاستدا، واقیعە مەیدانییەکان پشتگوێ دەخات!
ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بەم بڕیارە بە رژێمی داگیرکەر دووپاتکردەوە و ئەم هەنگاوە بووە هۆی ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نەتوانێت هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دۆخی غەززە پەسەند بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەندەری ڕاڤێنا لە ئیتالیا، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و بەپێی بەیاننامەیەکی دەرچوو لەلایەن شارەوانیی شارەکەوە، ڕەتی کردەوە دوو بار تەقەمەنی بۆ ناردن بۆ خاکە داگیرکراوەکان بار بکات.
لیوا یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، ئۆپڕاسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکییان دژی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام داوە.
باسم نەعیم یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕاگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بەوەی کە گوایە دانوستانەکان دووبارە دەستیان پێکردووە هەموو کەس فریو دەدات و ئامانجەکەی شارندەوەی تاوانەکان و پلانەکانییە.