وەسییەتنامەی شەهیدی ئۆپڕاسیۆنی ئەلکەرامە کە دوو سەربازی داگیرکەری کوشتبوو

شەهیدی ئەنجامدەری ئۆپڕاسیۆنەکەی دوێنێ لەسەر سنووری ئوردن و فەلەستینی داگیرکراو، پێش ئەنجامدانی کردەوە فیداکارییەکەی، وەسییەتنامەیەکی بۆ گەلی ئوردن، ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لەم وەسییەتنامەیەدا، ئەو بە ڕوونی باس لە شوێنکەوتنی شەهید الجازی دەکات، ئەو کەسەی کە ساڵی ڕابردوو لە ئۆپڕاسیۆنێکی هاوشێوەدا هێرشی کردە سەر سەهیۆنییەکان، و هۆشداری دەدات دەربارەی کێشرانی تاوانەکانی سەهیۆنییەکان بۆ ئوردن و وڵاتانی دیکە.
لە وەسییەتنامەکەدا هاتووە:
"بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بۆ خانەوادە خۆشەویستەکەم لە ئوردن، بۆ نیشتمانە ئازیزەکەم، ئەی برایانی من لە ڕۆڵەکانی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی، ئەی شەرافەتمەندە ئازادەکان، بەتایبەتی ڕۆڵەکانی عەشیرەتەکان و بیابانشینە ڕەسەنە عەرەبەکانی شام، لە ئوردنەوە تا فەلەستین و سوریا و لوبنان! من ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆم لەبەردەم خودا و مێژوودا تۆمار دەکەم و دەچمە پاڵ شەهیدی قارەمان، 'ماهر ذیاب الجازی' و وەسییەتە نەمرەکەی جێبەجێ دەکەم.
ئەی ڕۆڵەکانی ئوممەتەکەمان! ئەو تاوانانەی کە رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات، ڕۆژێک لە وڵاتەکانی ئێمە، لە نیشتمانەکانی ئێمەدا ڕوودەدات و ژن و منداڵەکانمان دەکاتە ئامانج، و ئەگەر بێدەنگ بین، ئێمەش دەبینە بەشێک لە پڕۆژەی 'ئیسرائیلی گەورە' کە دوژمن بەو ناوەی دەنێت.
ئەی ڕۆڵەکانی ئوممەتەکەمان! تا کەی لە بەرامبەر داگیرکەران بێدەنگ دەبین؟ ئایا بێدەنگ دەبین تا ئەو کاتەی دەگەنە خاکی ئێمە و شکۆمان دەشکێنن؟
عەبدولموتەلیب القەیسی."
شەهید القەیسی پێنجشەممە دوای ئەوەی بە بارهەڵگرێکەوە کە هاوکاریی مرۆیی هەڵگرتبوو لە ئوردنەوە چووە ناو فەلەستینی داگیرکراو، لە شوێنی دیاریکراودا تەقەی لە دوو سەربازی سەهیۆنی کرد و کوشتنی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣١ کەس شەهید بوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززەی بە "کارەساتبار و بێوێنە" وەسف کرد.
حزام ئەسەد ئەندامی ئۆفیسی سیاسی انصارالله هەڕەشەکانی کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری ڕەتکردەوە و ڕاگەیاند کە پشتیوان بە بەرخۆدانی غەززە بەردەوام دەبێت و سوپرایزەکانی نوێ ئامادە کراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری رامەلڵا ٤ داگیرکەر کوژران و ٤ کەسیش بریندار بوون.