گۆتێرێس: دۆخی غەززە ترسناکترین دیمەنی مەرگ و وێرانکارییە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززەی بە "کارەساتبار و بێوێنە" وەسف کرد.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززە ڕاگەیاند، "ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەیبینین، ترسناکترین ئاستی مەرگ و وێرانکارییە کە لە تەواوی ماوەی کارکردنمدا وەک سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بینیومە."
گۆتێرێس لەبارەی دۆخە مرۆییە قەیراناوییەکە وتی، "ئازار و مەینەتیی گەلی فەلەستین بەهۆی برسێتی و نەبوونی تەواوەتیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە، قابیلی باسکردن نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن ئاڵای سوریای هەڵکرد. باسی لە هەڵگرتنی سزاکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە وتووێژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سیناتۆرەکانی ئەمریکا کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣١ کەس شەهید بوون.
حزام ئەسەد ئەندامی ئۆفیسی سیاسی انصارالله هەڕەشەکانی کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری ڕەتکردەوە و ڕاگەیاند کە پشتیوان بە بەرخۆدانی غەززە بەردەوام دەبێت و سوپرایزەکانی نوێ ئامادە کراون.