لە سوودان هێرش کرایە سەر مزگەوتێک: ٧٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری فاشیری وڵاتی سوودان هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و ٧٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە شاری فاشیری پارێزگای دارفووری باکووری وڵاتی سوودان هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی لە کاتی نوێژی بەیانی ئەنجام درا ٧٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە لە قۆناغێکدا ئەنجام درا کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەوڵی کۆنترۆلکردنی فاشیر دەدەن.
ژووری دەسوەردانی بەپەلە کە چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات ڕاگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر مزگەوتێک لە کەمپی ئەبو شوق لە دەرەوەی شاری فاشیری ناوەندی پارێزگای دارفووری باکوور ئەنجام دراوە.
شاری فاشیر کە نزیکەی ١٨ مانگە لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەماڕۆ دراوە کۆتا ناوەندی پارێزگایە کە لە ژێر کۆنترۆلی سوپادا ماوە.
ئەگەر شارەکە لە کۆنترۆلی سوپا دەربچێت هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەسەڵاتێکی ناوچەیی بەدەستدەهێنن.
لە وڵاتی سوودان ٣ ساڵە شەڕی ناوخۆیی بەردەوامە و دەیان هەزار کەس کوژراون و نزیکەی ١٢ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونەتە و قەیرانی برسێتی سەریهەڵداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣١ کەس شەهید بوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززەی بە "کارەساتبار و بێوێنە" وەسف کرد.
حزام ئەسەد ئەندامی ئۆفیسی سیاسی انصارالله هەڕەشەکانی کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری ڕەتکردەوە و ڕاگەیاند کە پشتیوان بە بەرخۆدانی غەززە بەردەوام دەبێت و سوپرایزەکانی نوێ ئامادە کراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری رامەلڵا ٤ داگیرکەر کوژران و ٤ کەسیش بریندار بوون.