چالاکییەکانی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا بەرەو زیادبووندایە: ٢ داگیرکەر کوژران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون

لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری رامەلڵا ٤ داگیرکەر کوژران و ٤ کەسیش بریندار بوون.
بۆمبێک لە تەنیشت ئۆتۆمبێلێکی رژێمی سەهیۆنی لە ڕێگای ئالۆن، لە نزیک گوندی ئەلموغەییر لە کەرتی ڕۆژئاوا تەقیەوە.
دوای رووداوەکە رژێمی داگیرکەر هێزەکانی ڕەوانەی ناوچەکە کرد و دەستی بە هەڵکوتان بۆ سەر ناوچەکانی جیاواز کرد.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر چەند خانوویێک لە ناوچەکانی بەیتونیا و سەردا لە شاری رامەلڵا. لە کاتی هێرشەکەدا ٢ گەنج دەستبەسەر کران کە یەکێکیان بریندار بوو. دەستنیشان کرا کە گەنجەکان ئەندامی تیمێکی دروستکردنی مووشەک بوون.
نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر چەکدارانی بەرخۆدان بە سەرکەوتوویی مووشەکیان ئاراستەی نیشتەجێبوونەکانی نزیک کفر نەعمە کرد. لەو کاتەوە سوپای رژێمی سەهیۆنی لە زۆر ناوچە هێرشەکان ئەنجام داوە بۆ دۆزینەوە ئەنجامدەرانی ئۆپڕاسیۆنەکە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨١ کردەوەی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو تۆمار کراوە. لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر کوژران و چوار کەسیش بریندار بوون. ٣ هێرشی چەکداری و پێکدادان و ٢ چەقۆکێشان لە نێوان ١٢ بۆ ١٨ی ئەیلولدا ڕوویداوە.
هەر لەو ماوەیەدا چەکدارانی بەرخۆدان چوار هێرشی بۆمبڕێژکراویان ئەنجام دا. سەرباز و ئۆتۆمبێلەکانی رژێمی سەهیۆنی کرانە ئامانج. گەنجان لە کەناری ڕۆژئاوا لە چوار شوێنی جیاواز هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی جولەکەکان. شەش هێرشی چەتەکانی جوولەکە لەلایەن خەڵکی مەدەنی و گەنجانەوە بەرپەرچدرانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٢٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٢٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٢ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن ئاڵای سوریای هەڵکرد. باسی لە هەڵگرتنی سزاکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە وتووێژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سیناتۆرەکانی ئەمریکا کرد.