ئێران ئاستێکی بەرزی ئامادەکاری لە ئەگەری دروستبوونی شەڕ ڕادەگەیەنێت

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سەرلەشکەر عبدالرحیم موسەوی ڕایگەیاند، "لە ئامادەکارییەکی نائاساییداین بۆ ئەگەری شەڕی داهاتوو."
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سەرلەشکەر عبدالرحیم موسەوی ڕایگەیاند کە پێشکەوتنی بەرچاو لە تواناکانی هێرش و بەرگریی سوپای ئێران و هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەدیهاتووە و بە گرنگیدان بە تاکتیک و شێوازەکانی دوژمن بە تایبەت لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە.
سەرلەشکەر موسەوی ڕایگەیاند، "ڕووداوەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژە دەریخست کە چۆن دەبێت لە دژی چالاکییە فێڵبازەکانی دوژمن مامەڵە بکەین. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا هێزەکانمان گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵاتر لە ئامادەکاری بۆ ململانێیەکی ئەگەری."
لە کۆتاییدا موسەوی ڕایگەیاند کە ئەو پێشهات و وەبەرهێنانە بەرچاوانەی کە لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران کران، ئێستا بە ڕوونی دیارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر له پێناو بهڕێوهچوونى پڕۆسهى ههڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێکى شارستانى و سهردهمیانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ کەس.
لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی ڕوخانی قوتابانەیەک دەیان کەس لە ژێر قوتابخانە ڕوخاوەکەدا گیریان خوارد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.