میدیای داگیرکەر: سوپای داگیرکەر بە خۆی ئەسیرەکانی کوشت

ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرۆنۆتی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ ڕزگارکردنی ئەسیرەکان لە کەناری غەززە شکەستی خوارد.
ڕۆژنامەکە ڕاگەیاند کە تەنها بەشێکی کەم لەم ئۆپەراسیۆنانە ئامانجەکانی بەدەستهێنا کە یەکێکیان ڕزگارکردنی ٤ ئەسیر لە ناوەڕاستی کەناری غەززە بوو. ئەم ئەسیرانە لە ٤ شوێنی جیاواز ئازاد کران و سەربازێکی هێزی تایبەتی داگیرکەر کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکە کردبوو کوژرا.
دەستنیشان کرا، هێزەکانی داگیرکەر لە یەکێک لە هێرشەکان شکەستی خواردووە و ناچار ماوە لە نزیکەوە شەڕ بکات. لەم شەڕە توندەدا چەند سەرباز بە سەختی بریندار بوون و ئەسیرەکە کوژرا و هێزەکانی بەرخۆدان توانیان لەگەڵ تەرمی ئەسیرەکە لە ناوچەکە دوور ببەن.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی داگیرکەر ڕایگەیاندووە کە لە کۆتا خولەکدا هەندێک ئۆپەراسیۆن هەڵوەشاونەتەوە بەهۆی ترسی کوشتنی ئەسیرەکان. ئاماژەی بەوەشکراوە، "ئۆپەراسیۆن هەبووە بڕیارماندا ئەنجامی نەدەین، دواتر دەرکەوت ئەم بڕیارە دروستە. چونکە لەو کاتەدا نەماندەزانی حەماس بڕیاری کوشتنی ئەو ئەسیرانەی داوە ئەگەر هەر هێزێک لێیان نزیک بێتەوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەرەڕای هەڵکردنی ئاڵای سپی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، بەڵام بەهۆی تەقەی سوپای داگیرکەرەوە زۆرێک لە ئەسیرەکان بریندار بوون و ٣یان کوژراون. ئەوانی دیکەش لە هەڵمەتەکانی هێزی ئاسمانی داگیرکەردا کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.