رژێمی سەهیۆنی ئاگربەستی پێشێل کرد: ١١ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی زەیتوون ١١ کەس شەهید بوون کە ٢یان ئافرەت و ٧یان منداڵ بوون و هەموویان ئەندامی خانەوادەیەک بوو.
تیمەکانی بەرگری شارستانی لە غەززە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی کۆمەڵکوژییەکی نوێی ئەنجام داوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، داگیرکەران ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە گەڕەکی زەیتون کردە ئامانج و بەهۆیەوە ١١ ئەندامی بنەماڵەی شەعبان کوژراون کە ٧یان منداڵ و ٢یان ئافرەت بوون.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی دەڵێن، "ئەگەر داگیرکەران ئارەزووی ئەوەیان بکردایە، دەیانتوانی خێزانەکەیان ئاگادار بکەنەوە یان بەشێوەیەکی دیکە دەستوەردان بکەن، بەڵام ئەم هێرشە بەرهەمی بیرکردنەوەیەکە کە بۆ خوێنڕشتن تێر نابێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.