کەتائیبی قەسام تەرمی دیلێکی دیکەی سەهیۆنییان ڕادەست کرد

کەتائیبی قەسام، لقی سەربازی حەماس، تەرمی دیلێکی دیکەی سەهیۆنی، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕادەست کرد. ژمارەی ئەو تەرمانەی لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ڕادەست کراون گەیشتووەتە ١٠ تەرم.
کەتائیبی شەهید عیزەدین ئەلقەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، درەنگانی ڕۆژی هەینی بۆ ڕۆژی شەممە گەڕانەوەی تەرمی دیلێکی دیکەی سەهیۆنی ڕاگەیاند. بەمەش ژمارەی ئەو تەرمانەی لە غەززەوە گەڕاونەتەوە لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ١٠ تەرم بەرزبووەتەوە.
سوپای سەهیۆنی پشتڕاستی کردەوە کە خاچی سووری نێودەوڵەتی تەرمی بەندکراوێکی لە غەززەی وەرگرتووە. کەتائیبی قەسام، لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "لەکاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، تەرمی زیندانییەک لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی تۆفانی ئەقسا لە غەززە دەگەڕێندرێتەوە."
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختی لە پابەندبوونی بزووتنەوەکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە. قاسم وتی، "هەوڵەکانمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بێ پچڕان بەردەوامە."
قاسم هەروەها ڕەخنەی لە پێشێلکارییەکانی داگیرکەران لە ڕێککەوتنەکە و ڕێگریکردنیان لە یارمەتییە مرۆییەکان گرت و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد "داگیرکەران ناچار بکەن پابەندی ڕێککەوتنەکە بن."
ئەم ڕادەستکردنەوەیە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی سەهیۆنیدا بوو کە پێشبینی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی دەکات. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ٤٨ زیندانی سەهیۆنی لە غەززە ئازاد دەکرێن، بە زیندووی یان مردوو. کەتائیبی قەسام ڕۆژی دووشەممە ٢٠ دیلیان بە زیندووی ڕادەست کرد و دواتر بە ماوەیەک ٩ تەرمیان گەڕاندەوە.
دوێنێ کەتائیبی قاسام ڕایگەیاند، سەرجەم ئەسیرانی زیندوو و تەرمانەی دەستیان پێگەیشتووە ڕادەستیان کردووە، بەڵام هەندێک تەرم لە ژێر داروپەردوودا یان لەناو تونێلی وێرانبوودا نێژراون. بزووتنەوەکە ڕایگەیاندووە کە دەستڕاگەیشتن بەو تەرمانە پێویستی بە ئامێری تایبەتمەند هەیە، هەروەها هێزەکانی داگیرکەر ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو غەززە کردووە.
لە کاتێکدا حەماس جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتی دواکەوتنەکە بە تەواوی لە ئەستۆی حکومەتی نەتانیاهۆدایە، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە هەڵدانەوەی ئەو تەرمانەی لە غەززە نێژراون لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە لە ڕادەبەدەر قورسە، بەڵام حەماس پابەند بووە بە گەڕاندنەوەی هەموو تەرمەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.