یونیسێف: هێزەکانی ئیسلامی لە کەناری ڕۆژئاوا منداڵیکی ٩ ساڵەیان کوشت

یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
سندوقی نێودەوڵەتی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژراوە.
لە بەیاننامەکەدا کە لە هەژماری پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکسی یونیسێف بڵاوکراوەتەوە، هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو رووداوەی کە منداڵەکە تێیدا کوژراوە، نەخراوەتەڕوو، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی کاتی رووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی یونیسێفدا ئاماژە بەوە دەکات کە لەمساڵدا ٤٢ منداڵی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی توندوتیژیی پەیوەست بە ململانێکانەوە گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.