کارەساتێکی نوێی کۆچبەران: ٩١ کەس ڕزگار کران ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە کەناراوەکانی لامپێدوسا ڕێگری لە بەلەمێکی کۆچبەران کرد و ٩١ کەسیان ڕزگار کرد و تەرمی ٢ کەس دۆزراوە.
کارەساتێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی لامپێدوسا لە باشووری ئیتاڵیا رووی دا. پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ٩١ کەسیان لە بەلەمێک ڕزگار کردووە کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو، هەروەها دوو کەس لە هەمان بەلەمدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە.
لەنێو ئەوانەی ڕزگار کراون ٨٥ پیاو و ژنێک و پێنج منداڵ هەبوون. دەوترێت بەشێک لە کۆچبەران بە هەلیکۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، چونکە بارودۆخیان ناجێگیر بووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، دوو کۆچبەر کە لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی هەڵمژینی هەڵمی سووتەمەنی ژەهراوی مردوون. ١٤ کۆچبەری دیکەش بەهەمان هۆکار باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆچبەرانە هاوڵاتیانی پاکستان و ئێریترا و سۆماڵ بوون.
هاوکات، ڕۆژی هەینی، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بەلەمێکی دیکە کە نزیکەی ٣٠ کەسی هەڵگرتبوو، بە دووری ٨٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری لامپێدوسا ژێرئاوکەوتووە و تەنیا ١٠ کەس ڕزگارکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی کارەکانیان تەرمی دیلێکی دیکەی داگیرکەریان دەرهێناوەتەوە و ئەگەر بارودۆخ گونجاو بێت، تەرمەکە ڕادەست دەکەن.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی ڕامەلڵا و ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و دەیان فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.