لە نێجیریا تانکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە: ٣٠ کوژراو

لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، لە ڕۆژئاوای نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لە سەر ڕێگای ئاگای-بیدا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە. دوای رووداوەکە هاوڵاتیان هەوڵیان داوە کە سووتەمەنی ناو تانکەرە بدزن. بەڵام تەقینەوەیەک رووی داوە و سووتەمەنیەکە ئاگری گرتووە.
فاروق محەمەد کاوۆ سەرۆک یەکێتی شۆفێرانی تانکەری نەوت و گازی نێجیریا ڕاگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە لە پارێزگای نیجەر نزیکەی ٣٠ رووداوی بەم شێوەیە رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەو ڕەشنووسی یاسایەی کە پێشکەشی کنێست کراوە، مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بە دروز لە ناوچەی سوەیدای سووریا دەدات. شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو ڕێوشوێنە بە تەواوی پەیوەستە بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە.
لە وڵاتی ئوگاندا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لانیکەم ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەو شاندەی کە لەگەڵ ئیبراهیم کالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کۆبووەتەوە، ڕێگاکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانیان تاوتوێ کردووە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماتۆرسیکلێتێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.