لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٢ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون.
بە پێی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی لوبنان، فڕۆکەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر قەزای عەرەبسەلیم لە شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ مەدەنی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ناوچەی بەقاعە ئەنجام دابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوبوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر لوبنان کردبوو و لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ دەستی بە هێرشی زەمینی کردبوو. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوبوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.