ترامپ: ئەگەر ئیسرائیل کەناری ڕۆژئاوا بلکێنێت پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدات
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، ئەگەر رژێمی داگیرکەر کەناری ڕۆژئاوا بلکێنێت تەواوی هاوکارییەکان دەپچڕێنن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم، ترامپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لکاندنی ئەگەری، وتی، "لەبەر ئەوەی من بەڵێنم بە وڵاتانی عەرەبی دا، ئەوە ڕوونادات. وە ئێوە (رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل) ئێستا ناتوانن ئەوە بکەن. ئێمە پاڵپشتییەکی یەکجار زۆرمان لە وڵاتانی عەرەبی وەرگرتووە. چونکە من بەڵێنم بە وڵاتانی عەرەبی دا، ئەوە ڕوونادات. ئەوە ڕوونادات. ئەگەر ڕووبدات، ئیسرائیل هەموو پشتیوانییەکانی ئەمریکا لەدەست دەدات."
دەزگای ڕاگەیاندنی پەرلەمانی رژێمی داگیرکەر پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کنێست دوو پڕۆژە یاسای پەسەند کردووە، کە لە خوێندنەوەی سەرەتاییدا لەلایەن ئەندامانی کنێستەوە پێشکەش کراوە، کە ئامانجیان درێژکردنەوەی سەروەری داگیرکارییە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا. لە ٢٣ی تەمموزدا، کنێست بەیاننامەیەکی پەسەند کرد کە داوای لە حکومەتی داگیرکەر کرد سەروەری داگیرکاری بۆ کەناری ڕۆژئاوا درێژ بکاتەوە. لە کۆی ١٢٠ ئەندامی کنێست، ٧١ کەسیان دەنگیان بە ئەم بەیاننامەیە داوە و ١٣ کەسیان بە نەخێر دەنگیان داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.