بەلەمێک کە کۆچبەرانی ناڕێک و نائاسایی هەڵگرتبوو نوقم بوو: ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەلەمێکی لاستیکی کە کۆچبەرانی ناڕێک و نائاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شارۆچکە بۆدرومی پارێزگای موغلای تورکیا نوقم بوو، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش ڕزگارکران.
دوای ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئۆرتاکەنت، چوار بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکان و تیمێکی نوقمبوونی پاسەوانی کەناراوەکان و کۆپتەرێک ڕەوانەی ناوچەکە کران. لە کاتی گەڕانەکەدا، ٢ کۆچبەر کە مەترسی خنکانیان لەسەر بوو، لەلایەن تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانەوە بە زیندووی ڕزگارکران.
بەپێی بەیاننامەیەکی قایمقامیەتی موغلا، سەنتەری پەیوەندی فریاگوزاری ١١٢ کاتژمێر ٠١:٠٦ بەیانی ٢٤ی ئۆکتۆبەر ڕاپۆرتێکی پێگەیشتووە کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی لە ناوچەیەکی بەردین لە نزیک ئادا برنو لە قەزای بۆدروم داوای یارمەتی دەکات. دوای ئەو داواکارییە ٤ بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکان و تیمێکی غەواس بە خێرایی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
ئەو کەسەی داوای هاوکاری کردووە سەرەتا ڕایگەیاندووە کە بە کەشتییەکی لاستیکیی لە ناوچەی بیتەزەوە بەرەو دەریا بەڕێکەوتوون. کەشتییەکە ئاوی وەرگرت و نزیکەی ١٠ خولەک دواتر نوقم بوو. بە گشتی ١٨ کەس لەناو کەشتییەکەدا بوون و نزیکەی شەش کاتژمێر مەلەی کرد تا گەیشتە وشکانی. لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە هەوڵی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە دەستیپێکرد.
بەلەمی دیکەی پاسەوانی کەناراوەکان و هێلیکۆپتەرێک ڕەوانەی ناوچەکە کران بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن. دوابەدوای گەڕانەکە، ٢ کەس بە زیندووی ڕزگار کران کە یەکێکیان بە مەلە بەرەو دوورگەی چەلەبی کەوتووە. بەڵام تەرمی ١٤ کۆچبەر دۆزرایەوە.
گەڕان بەدوای کۆچبەرە ونبووەکاندا بە هەماهەنگی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.