رژێمی سەهیۆنی ئاگربەستی پێشێل دەکات: ٢ شەهید لە دەیر بەلەح
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رژێمی سەهیۆنی ناوچەیەکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی دەیر ئەلبەلەح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لەو هێرشەدا دوو فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی سەهیۆنی بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست جارێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٤ی ئۆکتۆبەر، لە ڕۆژهەڵاتی شاری دەیر ئەلبەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکداری سەر بە رژێمی داگیرکەر کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی لە نزیک تاوەرەکانی ئەلکستال کردە ئامانج. لەو هێرشەدا دوو فەلەستینی کوژران و تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە لەو ناوچەیە دەرهێنرا و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا گواسترایەوە.
ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەست دادەنرێت کە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. بە پێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە، لانیکەم ٨٢ فەلەستینی شەهید و ٣٠٣ کەسیش بریندار بوون.
تاقمە فەلەستینیەکان خوازیاری ئەوە بوون کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەم پێشێلکارییە سیستماتیکیانەی رژێمی سەهیۆنی لە ئەستۆ بگرێت و بەتەواوی هێرشەکانی دژی خەڵکی غەززە ڕابگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.