کەتائیبی قەسام تەرمی دوو بەندکراوی سەهیۆنی ڕادەستی خاچی سوور کرد
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
لە بەیاننامەیەکی کورتدا، کەتائیبی قەسام ڕایانگەیاند کە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بەکاتی غەززە تەرمی ٢ ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی خاچی سوور کردووە.
حەماس ڕۆژی سێشەممە تەرمی دوو بەندکراوی سەهیۆنی بە ناوەکانی ئەمیرەم کوپەر و سەحەر باروچیان دەرهێنایەوە؛ یەکێکیان لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، ئەوی دیکەیان لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
سەرەڕای ئەوەی کەرەستە و مەکینەی میسری کە دەچنە ناو غەززە بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرێنانی تەرمەکان، بەڵام قەسام بڕیاری دا ئەو دوو تەرمەی کە توانیبووی وەریبگرێتەوە، ڕادەست نەکات، سەرەڕای هەوڵی چڕ و پڕ بۆ لابردنی ئەو دوو تەرمانە.
شەوی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە لە ئەنجامی دەیان هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری غەززە لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەرامبەردا ڕژێمی داگیرکەر "دواکەوتنی گەیاندنی تەرمەکان لە غەززە" و کوشتنی سەربازێک بە تەقەی قەناس بەدەست لە شاری رەفەح کە لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی داگیرکاریدا بوو، وەک بیانووی ئەم هێرشانە بەکارهێنا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاپوا گینای نوێ لە ئەنجامی زەوی لەرزین ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس، جیبالیا و ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا گرتووە.
حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست تەرمی ٣ سەربازی داگیرکەری ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد. رژێمی سەهیۆنی هێشتا ئیدعای ئەوە دەکات کە تەرمی ١١ سەربازەکەی لە غەززە ماونەتەوە.