رووسیا لە ئۆکرانیا دەست بەسەر ٧ شوێندا گرت
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا گرتووە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە لە یازدە هەفتەی ڕابردوودا ٧ شوێنی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیا گیراون و ڕایگەیاندووە، "سادۆڤۆیە لە ناوچەی خارکیڤ، یگۆرۆڤکا، ڤیشنێڤۆیە، نۆڤۆئالێکساندرۆڤکا لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک و نیشتەجێبوونەکانی نۆڤۆنیکۆلایێڤکا، کراسنۆگۆرسکۆیە و پریڤۆڵنۆیە لە ناوچەی زاپۆریژیا ئازاد کراون."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای جەنگەوە، ٦٦٨ فڕۆکەی ئۆکرانی، ٢٨٣ کۆپتەر، نزیکەی ٩٤ هەزار فڕۆکەی بێ سەرنشین، ٦٣٣ سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی، ٢٥ هەزار و ٧٧٣ تانک و زرێپۆش، ١٦٠٨ موشەک هەڵگری فرەیی، نزیکەی ٣١ هەزار هاویتزەر و هاوەن، و زیاتر لە ٤٥ هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت لەناوبراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحمود مەرداوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) باسی لەوە کرد کە ئەوەی کە ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی گشتی رژێمی داگیرکەر، کۆمەڵێک زیندانی فەلەستینی نیشان دا کە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە بەستراون، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو لە دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر بە زیندانییەکان زۆر دوور کەوتووەتەوە.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، هێرشەکانی جوولەکانی سەهیۆنی داگیرکەر لە وەرزی کۆکردنەوەی زەیتوون زۆرترین ژمارەی لە ٥ ساڵی کۆتاییدا بەخۆیەوە بینیوە.
لە وڵاتی پاپوا گینای نوێ لە ئەنجامی زەوی لەرزین ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس، جیبالیا و ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون.