رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەند ئەسیرێکی فەلەستینی ئازاد دەکات
سوپای داگیرکەر کۆمەڵێک فەلەستینی کە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کرابوون لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمەوە ئازاد کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی زیندانیانی سەر بە حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە فەلەستینییە دەستبەسەرکراوەکان لە غەززە لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم لە باشووری کەرتی غەززە ئازاد کراون.
دەگوترێ فەلەستینییە ئازادکراوەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دەیر ئەلبەلەح لە ناوەڕاستی غەززە بۆ پشکنینی تیمەکانی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور گواستراونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا زانیاری لەبارەی ژمارەی ئازادکراوانی فەلەستینی و بارودۆخی تەندروستییان نەخراوەتەڕوو.
زۆرێک لە فەلەستینیەکان کە لەلایەن سوپای داگیرکەر لە غەززە دەستبەسەرکرابوون و دواتر ئازادکرابوون، تووشی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.