رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد: ٣ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر باکووری رەفەح و ڕۆژهەڵاتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان ئافرەت بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٣ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان ئافرەت بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. هەروەها داگیرکەران بەردەوام بوون لە ڕوخاندنی خانوو لە ڕۆژهەڵاتی غەززە و خان یونس.
بە پێی زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی خۆجێ بەدەستکەوتوون، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەی بیرکەسات لە باکووری رەفەح ٢ فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە ناوچەی شاکوش باکووری رەفەح ئافرەتێکی فەلەستینی بەناوی مەنال عبدالله سەلیم تەرابین شەهید بوو.
لە شاری غەززە لە ئەنجامی تەقەی سەربازەکانی داگیرکەر لە گەڕەکی شوعاف ٢ مەدەنی بریندار بوون.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن کە داگیرکەران لە ڕێگای شێخ زائید لە باکووری غەززە بە بولدۆزەرەکان دەستیان بە ڕوخاندنی باڵەخانەکان کردووە و لە ڕۆژهەڵاتی غەززە و خان یونس ژمارەیەکی زۆر خانووی تەقاندووە.
حازم قاسم وتەبێژی حەماس جەختی لەوە کرد کە سیاسەتی ڕوخاندنی خانووکان و لەناو بردنی گەڕەکەکان لە لایەن رژێمی داگیرکەر پێشێلکردنی ئاشکرای کۆتایی هێنان بە جەنگی دژی غەززەیە. قاسم بانگێشتی نێوەندگیران کرد کە لە دژی پێشێلکارییەکانی داگیرکەران و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی هەنگاو بنێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.