إتحاد العلماء: هەمان هاوار لە سوودان و غەززە بەرز دەبێتەوە
إتحاد العلماء لەبارەی شەڕی ناوخۆی سوودان و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند، "لەم ڕۆژە سەختانەدا، بە خەم چاودێری ئەو تاقیکردنەوانەی کە خەڵکی سوودان و غەززە تووشی بوون دەکەین."
إتحاد العلماء و المدارس الإسلامية (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لەبارەی شەڕی ناوخۆی سوودان و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "وەک لە زۆر شوێنی جیهانی ئیسلامیدا، موسڵمانانی ستەملێکراو لە سوودان ئەمڕۆ بوونەتە ئامانجی ستەم و ململانێ و برسێتی."
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە سەرچاوەی ئێش و ئازارەکانی غەززە و سوودان یەک شتە و دواتر هاتووە، "لە لایەک خوشک و براکانمان لە غەززە کە لە سێبەری بۆمبەکاندا هەوڵ دەدەن بۆ مانەوە لە ژیان و لە لایەکی دیکەشەوە گەلی ستەملێکراوی سوودان کە لە نێو شەڕ و برسێتیدا هەوڵ دەدەن بۆ مانەوە لە ژیان... هەمان هاوار لە هەردوو ناوچەکەدا بەرز دەبێتەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەستێوەردانەکانی ئیمپریالیستەکان و سیاسەتی نامرۆڤانەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە جوگرافیای ئوممەت بووەتە هۆی وێرانکاری هەمیشەیی و دواتر هاتووە، "یارییەکانی ئیمپریالیزم و کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆژئاوا کە ساڵانێکە لە جوگرافیای ئوممەتدا بوونیان هەیە، برینی قووڵی لە دڵی هەمووماندا کردۆتەوە."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە یەکێتییەکە هیوای خۆی دەربڕی کە گەلی موسڵمان بە سەبر و دوعاکردنەوە بەسەر ئەو تاقیکردنەوە سەختانەدا زاڵ بێت و دواتر هاتووە، "لەم ڕۆژە سەختانەدا، بە خەمەوە چاودێری ئەو تاقیکردنەوانەدا دەکەین کە ڕووبەڕووی خەڵکی سوودان و غەززە بوونەتەوە. لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ئەم ئاگرەی فیتنە بکوژێنێتەوە، کە لە ڕێگەی خوێنی ستەملێکراوانەوە هەڵبەستراوە. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە هێزمان پێ ببەخشێت بۆ کۆتایی هێنان بەو زوڵمە لە جیهانی ئیسلامدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.