درێژەپێدانی هێرش و ئۆپەراسیۆنە وێرانکارییەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، تۆپباران، تەقەی ڕاستەوخۆ و هێرشی ئاسمانی لە نزیک کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە تا دوای کاتژمێر چواری بەیانی، بە شێوەیەکی پچڕپچڕ و چڕ بەردەوام بوو.
تەقەیەکی چڕ لەلایەن ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای زایۆنییەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی کردە ئامانج، پاشان فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە. بەدوای ئەم هێرشانەدا، ڕاگەیەندرا کە هێزە داگیرکەرەکان هەستاون بە تەقاندنەوە و وێرانکردنی ماڵی هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس.
هاوکات، تۆپخانەکانی سوپای سەهیۆنی گەڕەکەکانی شوجاعییە و توفاحیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە تۆپباران کرد، و لە کاتژمێرەکانی دواتردا، هێرشە تۆپخانەییەکان لە ناوچەی جوحر ئەلدیک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای بورێج و هەروەها ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بەردەوام بوون.
چەکە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی تەقەیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای مەغازی و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای بورێجیش کرد.
تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەر بە شێوەیەکی بەرفراوان و یەک لەدوای یەک، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی موغراقەیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج.
لە کاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە دەی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە تا ئێستا، سەهیۆنییەکان چەندین جار ئەو ڕێککەوتنەیان پێشێل کردووە، کە بەهۆیەوە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.