سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لەگەڵ شاندی حەماس کۆدەبێتەوە
ئیبراهیم کالن سەرۆکی هەواڵگری تورکیا لە ئیستانبوول لەگەڵ خەلیل حەیە سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس و شاندی یاوەر کۆبوویەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، پرسەکانی درێژەدان بە ئاگربەست لە چوارچێوەی "رێککەوتننامەی ئاگربەستی غەززە"، ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان و هێشتنەوەی پڕۆسەکە لەسەر ڕێگەیەکی تەندروست و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بۆ ئەو مەبەستە بنرێت، تاوتوێ کرا.
شاندی حەماس سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە و تورکیاش بۆ ڕۆڵی وەک گەرەنتیکار.
شاندی حەماس دووپاتی کردەوە کە بزووتنەوەکە سەرەڕای هەموو پێشێلکارییەکان پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست نەگۆڕیوە.
هەروەها هەردوو لیژنەکە باسیان لە هەنگاوەکانی پێویست بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.